کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی دەیان بەکارهێنەری واتسئاپ هاک دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی دەیان بەکارهێنەری واتسئاپ هاک دەکات

لۆگۆی ئاپی وەتسئاپ

ئاڤا نیوز

 


واتسئاپ ڕایدەگەیێنێت، دەیان بەکارهێنەری لەلایەن کۆمپانیایەکی سیخوڕیی ئیسرائیلەوە بە ناوی 'پاراگۆن سۆڵوشنز' کراوەنەتە ئامانج کە لە ناویاندا ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مەدەنی هەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ کە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت، ڕایگەیاند، بە فەرمی داوای لە پاراگۆن کردووە کە ئەم هێرشانە بوەستێنێت. 

 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەوەی پەیوەستە بەو تۆمەتانەی وەتسئاپەوە، تائێستا پاراگۆن لەم بارەوە هیچی ڕانەگەیاندووە.


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نزیکەی 90 کەسی لە 24 دەوڵەتی جیا، لە ناویشیاندا لە دەوڵەتانی ئەوروپا، کردوونەتە ئامانج. ئەمەش لە ڕێگەی هێرشی 'بێ کلیک' کە بە بێ ئەوەی پێویست بکات بەکاربەرەکە کلیک لەسەر ئەو شتە بکات کە بۆی نێردراوە، دەکرێتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ