ئەمریکا گومرگی سەر کەنەدا و مەکسیک زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا گومرگی  سەر کەنەدا و مەکسیک زیاد دەکات

ئاڵای ئەمریکا و کەنەدا، وێنە: abc news

ئاڤا نیوز


کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە 1-2-2025، گومرگی 25٪ـی بە سەر هەر یەکە لە مەکسیک و کەنەدا و گومرگی 10٪ بەسەر چین دەسەپێنرێت. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند: ئەم گومرگە لەبەر ماددەی هۆشبەری جۆری فەنتانیلە کە ئەم وڵاتانە سەرچاوەین و ڕێگەش دەدەن بچێتە ناو ئەمریکا کە دەبێتە هۆی مردنی دەیان ملیۆن ئەمریکی. 

 

باسی لەوەشکرد، ئەم ڕێکارانە بەشێکن لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە ترەمپ لە کاتی بانگەشی هەڵبژاردنەکاندا دابووی.


لەلایەکی دیکەوە: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو ئەم ڕێکارە نوێیانەی سەپاندنی گومرکی زیادە هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کە لە وڵاتە دراوسێکانی ئەمریکاوە دەچنە ناو ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ