سەرۆکوەیرانی سوید: 'هێزی بیانی' لە پشت کوشتنی سەلوان مۆمیکاوەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەیرانی سوید: 'هێزی بیانی' لە پشت کوشتنی سەلوان مۆمیکاوەن

سەلوان مۆمیکا، کۆچبەرە عێراقییەکەی سوید

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی سوید ئاشکرای دەکات کە هێزێکی بیانی لە پشت کوشتنەکەی سەلوان مۆمیکا، کۆچبەرە عێراقییەکەی سویدە کە قورئانی سووتاند.

لێدوانی فەرمی: ئۆڵف کیستەرشۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید، ڕایگەیاند:

- هێزی بیانی لە پشت کوشتنی مۆمیکاوەن.

- ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو مۆمیکا لە بەردەم دادگا ئامادە بێت و وەڵامی تۆمەتەکان بداتەوە کە تۆمتەبار بوو بە هاندانی ڕق.

لەلایەکی دیکەوە: ئیبا بوش، جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاند: ڕووداوەکە هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیی سوید.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج کەس بە کوشتنی سەلوان مۆمیکا، ئەو کۆچبەرە عێراقییەی کە لە سوید کۆپیی قورئانی پیرۆزی سوتاند، تۆمەتبار کران و فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەر کراوە.

باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە، 29-1-2025، سەلوان مۆمیکا، تەمەن 38 ساڵان، لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی سودەرتال لە نزیک ستۆکهۆڵم بە گوللـە کوژرا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: