
باڵەخانەی بانک، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خەزێنەی ئەمریکا بەنیازە سزای نوێ و تووند بەسەر کۆمەڵێک بانکی عێراق و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتیدا بسەپێنێت و پارەکانیان بلۆک بکات، ئاڤا زانیویەتی دوو بانکی کوردستان و چەند بەرپرسێکی کوردیشی تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر و پارەدارکردنی، سپیکردنەوەی پارە و ناردنی پارە بۆ ئەو وڵاتانەی سزای ئەمریکایان لەسەرە، خەزێنەی ئەمریکا لیستێکی گشتگیری ئامادەکردووە بۆ ئەوەی سزا بەسەر ژمارەیەک بانکی عێراقی کە دوو بانکی کوردستان و چەند بەرپرسێکی کوردیشی تێدایە بسەپێنێت، دیارترین بانکەکان بریتین لە بانکی ڕافیدەین، بانکی ڕەشید و بانکی تی بی ئای.
زانیاری بەدەستهاتوو: بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لە کوردستان سزا بەسەر دوو بانک دەسەپێنرێت و ناوەکانیان لای ئاڤا پارێزراوە، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی کورد، بەڵام ئاڤا نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە بەرپرسەکان کێن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ڕەشنووسی سزاکان ئامادەکراوە، هەندێ پێشنیازی تریش هەن بۆ فراوانکردنیان، ناوی بانک و کەسایەتییەکان دەخرێتە بەر دەستی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات. وەک ئاڤا زانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا سزاکان ڕادەگەیێنرێن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر عەلی عەلاق, پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە سەردانێکدا بۆ ئەمریکا، گەرەنتی ئەوەی دابوو کە ئیدی سەرپێچی ناکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەمریکا دەڵێت دەست ناپارێزن لە هەر کەس و لایەنێک بیەوێ سەرپێچی لە ڕێنماییەکان بکات، لە ئەمریکا یاسایەک هەیە، ئەویش ئەوەیە کە مادام کار بە دۆلار دەکەیت، دەبێت پابەندی یاساکانیش بیت، بەشێک لەم کەس و بانکانەی ناویان لە لیستی سزاکەدا هاتووە، تێوەگلاون لە شووشتنەوەی پارە، ناردنی پارە بۆ ولاتان بەتایبەت ئێران و لوبنان و سەنگافورە. تەنانەت دەستیان هەبووە لە پێدانی پارە بەو گرووپانەی ئەمریکا بە تیرۆریست دایان دەنێت.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکە ئەم بانک و بەرپرس و کەسایەتییانە ناتوانن بەهیچ شێوەیەک دۆلار بەکاربهێن، ناتوانن مامەڵەی دەرەکی بکەن، هەروەها ئەو پارە و سەرمایەیەی کە لەڕێگەی نایاساییەوە دەستیان کەوتووە و بردوویانەتە دەرەوەی وڵات، بلۆک دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاڤا زانیویەتی ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی عێراق کە کوردیشیان تێدایە، پارەیان ناردووەتەوە سەنگافوورە و لە بانکەکانی ئەو وڵاتە هەڵیانگرتووە، ئەگەر سزاکانی ئەمریکا دەربکرێن پارەکەیان لەوێ بلۆک دەکرێت کە ملیاران دۆلار دەبێت. بەشێك لە کەسایەتی و سەرکردەی عێڕاقیش دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە. ماوەیەک پێش ئێستاش پارەی ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی لە لوبنان بلۆک کرا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: کاریگەری خراپی لەسەر ئابووریی عێراق دەبێت، بەدڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر دۆلاریش دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکرێت، بەتایبەت کە زۆربەی پارەی عێراق لە بانکەکانی رەشید و رافیدەینە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین حکومین، حکومەتی عێراق زۆر داوا دەکات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان تەوتین بکەن و پلانیشیان داناوە لە ئایندەیەکی نزیک لق لە شارەکانی کوردستان بکەنەوە، هەر دوێنێ و ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەکانی شاندی کوردستان لەگەڵ عێراق جارێکی دیکە جەختی لەسەر کرایەوە. ئەم سزایانە هەر خۆی وەڵامێکە بەوەی کە سیستەمی دارایی و بانکی عێراق متمانەی لەسەر ناکرێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو بوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من و بانکی TBI ڕێککەوتن لەسەر دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە