ڕووسیا؛ ئۆکراینا بە کوشتنی 22 گوندنشین تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا؛ ئۆکراینا بە کوشتنی 22 گوندنشین تۆمەتبار دەکات

دوو سەربازی ئۆکراینی لە هەرێمی کۆرسک

ئاڤا نیوز

ڕووسیا ڕایگەیاند هێزەکانی ئۆکراینا  لە نێوان مانگەکانی سێپتێمبەر و نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا، 22 کەسیان لە گوندێکی ناوچەی کورسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا کوشتووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا دەڵێت: لە ناو کوژراوەکاندا 8 ژن هەن کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بەر لەوەی بکوژرێن دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

لەلایەکی دیکەوە: ڕووسیا پێنج سەربازی ئۆکراینی بە کوشتنی ئەو 22 کەسە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت یەکێکیان بە ناوی 'یێڤگینی فابریسێنکۆ' دەستگیر کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئابی 2024ـەوە ئۆکراینا ناوچەی کورسکی ڕووسیای داگیر کرد، هەرچەندە ڕووسیا چەند شارۆچکەیەکی ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردنەوە، بەڵام هێشتا چەند بەشێکی لە ژێر دەستی ئۆکراینادان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ