ترەمپ: لە مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا دەکۆڵینەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: لە مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا دەکۆڵینەوە

تانکێکی سوپای ئەمریکا لە سووریا. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند سەبارەت بە مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لێکۆڵینەوە دەکەن و لەو بارەیەشەوە بڕیاری پێویست دەردەکەن.

وێنە گەورەکە: دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە ئاراوە، بە تایبەت سووریا.

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە چاوپێکەوتن لەگەل ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا نیازی ئەوەی هەیە هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە ڕایگەیاند "بزانین چۆن دەبێت و بڕیاری پێویست لەو بارەوە دەدەین." گوتیشی "ئێمە لە سووریا دەستتێوەردان ناکەین"

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پێنتاگۆن، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە سووریا هەیە. پێشتر ئەمریکا ئەم ژمارەیەی بە 900 سەرباز ڕاگەیاندبوو

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ