حەماس سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات

شەیری بکە لە:
حەماس سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات

ئازادکردنی چوار بارمتەی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

گەڕی چوارەمی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان جێبەجێ دەکرێت و لەم گەڕەدا حەماس سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە یاردێن بیباس و کەیس سەیگڵ کە هاوکات ڕەگەزنامەی ئەمریکییان هەیە لەگەڵ ئۆفەر کالدێرۆن کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسیشی هەیە، ئازاد دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکان بارمتەکان بڕیارە ڕۆژی شەممە 2025-2-1 ئازاد بکرێن و لە بەرامبەریاندا ئیسرائیل 90 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات.

ئەمەش بزانە:  ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە بە هۆیەوە شەڕ وەستاوە و ئاڵوگۆڕ بە بارمتە و دیلەکان دەکرێت و سوپای ئیسرائیل لە کەرتەکە دەکشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: