چارەنووسی هەزاران چەکداری شیعەی ئەفغانی و پاکستانی ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:
چارەنووسی هەزاران چەکداری شیعەی ئەفغانی و پاکستانی ئاشکرا دەبێت

ژمارەیەک چەکدارە شیعەکانی ئەفغانی و پاکستانی لە سووریا

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی چارەنووسی هەزاران چەکداری شیعەی ئەفغانی و پاکستانی کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا  جێگیرکرابوون ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پرسیارێکی زۆر لەبارەی چارەنووسی ئەو چەکدارە شیعە ئەفغانستانی و پاکستانییانە دەکرا کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی لیوای فاتیمیون و لیوای زەینەبییون" بۆماوەی زیاتر لە 11 ساڵ لە سووریا  جێگیرکرابوون.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاپۆرتێکدا ماڵپەڕی واشنتن ئینستیتیوت بڵاویکردووەتەوە:

- بەشێکی زۆر لە ئەندامانی لیوای فاتیمییون و زەینەبییون لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە چونەتە نێو خاکی عێراقەوە.

- سەرجەم ئەو چەکدارە شیعانە لە بنکەیەکی سەربازی تایبەت بە لیوای 13ـی حەشدی شەعبی جێگیرکرابوون کە قاسم موسلیح سەرۆکایەتی دەکات و فەرمان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە وەردەگرێت.

ژماره‌كان واده‌ڵین: ژمارەی چەکدارانی فاتمیون لە سووریا لە کاتی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لە نێوان پێنج بۆ 10 هەزار چەکدار دەبوو، هاوکات ژمارەی چەکدارە شیعەکانی پاکستانیش لە لیوای زەینەبیون لە نێوان دوو هەزار و 500 بۆ 4 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: