ترەمپ 30 هەزار کۆچبەر ڕەوانەی گوانتانامۆ دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ 30 هەزار کۆچبەر ڕەوانەی گوانتانامۆ دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: abc

ئاڤا نیوز

 

ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ناو کۆچبەراندا "خراپترینی تاوانکارەکان" هەن کە هەڕەشەن بۆ سەر خەڵکی ئەمریکا. ئەو دەڵێت ئەم تاوانکارانە تەنانەت بۆ ئەوە ناشێن بۆ وڵاتی خۆیان بگوازرێنەوە، چونکە جارێکی دیکە بۆ ئەمریکا دەگەڕێنەوە، بۆیە دەیاننێرن بۆ گوانتانامۆ.


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی ڕادەسپێرێت بۆ درووستکردنی شوێنی پێویستی بۆ لەخۆگرتنی نزیکەی 30 هەزار کۆچبەر کە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەمریکا تاوەکو بۆ گوانتانامۆ بگوازرێنەوە.  

 


زانیاریی زیاتر: گوانتانامۆ کەناراوێکە لە کوبا کە بنکەیەکی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکای لێیە و چەندین خانووی گرتنەخۆی کۆچبەرانی تێدایە، ترەمپ دەیەوێت ژمارەی ئەو خانووانە زیاتر بکات و کۆچبەری زیاتری بۆ بنێرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوانتانامۆ بەوە ناسراوە کە زیندانێکی گەورەی ئەمریکای لێیە کە تیایدا چەندین کەس بە تۆمەتی تیرۆر لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی زۆر تووندا بەندکراون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ