کۆمپانیای عەلی بابای چینی زیرەکییەکی دەستکردی بەهێزتر لە DeepSeek دەخاتەڕوو
- جیهان
- 30 کانوونی دووەم

ئەپلیکەیشنی دیپ سیک. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دیپ سیک دوو ڕۆژە هەموو میدیاکانی جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە. چینییەکان بەو ئەپە تەحەددای هەموو کۆمپانیاکانی ئەمریکایان کرد. بەهۆیەوە پشکەکانی تەکنەلۆژیا زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار دابەزین.
وێنە گەورەکە: ئەپی دیپ سیک کە بە زیرەکی دەستکرد پەرەی پێدراوە و ئێستا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەپ ستۆردایە بەوەی زۆرترین جار لە سەرتاسەری جیهان دابەزێندەراوەتە ناو موبایلەکان، ئێستا بووەتە هەڕەشە بۆسەر تەکنەلۆژیای ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و زۆرترین داهێنانی تیادایە، ئەپەکە هاوشێوەی چات جی پی تی یە و تەنیا لە چەند ڕۆژی دەستبەربوونی ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: 24 کاتژمێری نەخایاند، ئەمجارە کۆمپانیای عەلی بابای چینی، وەشانێکی دیکەی زیرەکی دەستکردی بە ناوی کوێن 2.5 خستەڕوو، جەختیش دەکاتەوە کە بەراورد بەوەی دوێنێ دیپ سیک بڵاوکراوەتەوە زۆر لە پێشترە.
چی ڕوودەدات: خستنەڕووی زیرەکی دەستکرد ڕکابەرییەکی بەهێزی لە نێوان کۆمپانیاکانی چین دروستکردووە، بە جۆرێک دیپ سیک لە لایەن کۆمپانیایەکی تازەپێگەیشتوو دروستکراوە، کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەنی تیکتۆکە کار لەسەر زیرەکییەکی دەستکردی تایبەت بە خۆی دەکات و دەڵێت لە ئۆپن ئەی ئای بەهێزتر دەبێت کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پاڵپشتی دەکرێت.
ئەمە لەکاتێكدایە، تاوەکو ئێستا واشنتن چارەسەری تیکتۆکی نەکردووە، ئێستاش بڵاوبوونەوەی ئەو دیپ سیکە ئەمریکای شڵەژاندووە، ترەمپ دەڵێت هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت