لە ئەمریکا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی مەدەنی پێکیاندادا و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 30 کانوونی دووەم

دیمەنێکی نزیک فڕۆکەخانەی ڕیگان دوای ڕووداوەکە. فۆتۆ - AP
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی ڕیگان، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و فڕۆکەخانەکەش بەڕووی گەشتەکان داخرا.
چیرۆکی سەرەکی: لەنزیک فڕۆکەخانەی ڕیگان و رووباری بۆتۆماک کە دەکەوێتە نزیک واشنتن، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی مەدەنی خۆیان بەیەکدا کێشا، هێلیکۆپتەرەکە چوار کەس و فڕۆکەکەش 60 کەسی تێدابووە، تائێستاش ئاماری فەرمی قوربانییەکان ڕانەگەیێنراوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگاداری ڕووداوەکەیە و دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری بۆ ڕایگشتی دەخاتەڕوو. بۆ ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە ترەمپ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاریان کرد.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری تراز ئو ئێچ 60 بووە و لەنزیک فڕۆکەخانەی ڕیگان کەوتووەتەخوارەوە.
هێڵی ئاسمانی ئەمریکاش بڕیاریدا بەمەبەستی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو ڕووداوە، تا ڕۆژی هەینی بەکاتی ئەمریکا فڕۆکەخانەی ڕیگان بەڕوی گەشتەکاندا دابخات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا توانراوە 19 تەرم لە شوێنی ڕووداوەکە دەربهێنرێت، لێکۆڵینەوەکانیش لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت