لە ئەمریکا جپسێک لە بەرزترین ئاستی مەترسیدا پۆلێن دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا جپسێک لە بەرزترین ئاستی مەترسیدا پۆلێن دەکرێت

جپسی لەیز

 

ئاڤا نیوز

هۆشداری لەبارەی خواردنی جپسێک دەدرێت، لە ئەمریکا لە بەرزترین ئاستی مەترسیدا پۆلێن کراوە و خواردنی ‘دەتوانێت ببێتە هۆی مردن’

چیرۆکی سەرەکی: جارێکی دیکە بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنی جپسی لەیز دەکات ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی شیری ڕێگەپێنەدراوە لە بەرهەمەکەیان و مەترسی تووشبوون بە هەستیاری و مردنی ئەو کەسانەی کە جپسەکە دەخۆن.

لێدوانی فەرمی: مانگی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیای فریتۆ-لای وەجبەیەکی سنووردار لە بەرهەمەکانی لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە. 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە دڵنیایی دایە بەکارهێنەرانی کە جپسەکە هیچ کاریگەرییەکی تەندروستی خراپی نییە.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە 16ـی کانوونی دووەم بڵاویکردەوە، ئەوانەی حەساسیەتیان هەیە یان هەستیارییەکی توندیان بە شیر هەیە، مەترسی حەساسیەتێکی توند و مەترسیدار بۆ سەر ژیانیان لەسەرە ئەگەر ئەو بەرهەمە بخۆن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ