لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە

شەیری بکە لە:
لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە

دەروازەی قەڵادزێ

ئاڤا نیوز

لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە، بەو هۆیەش دانیشتووانی قەزاکە ناچارن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ڕانیە بکەن.

وێنە گەورەکە: قەڵادزێ لە ساڵی 1948ـەوە بووەتە قەزا، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 164 هەزار کەسە، پێنج ناحیە و 312 گوندی بەسەرەوەیە، کەچی تاوەکو ئەمڕۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان و منداڵبوونی نییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەڵادزێ هەر خێزانێک منداڵی نەخۆش بێت، یان حاڵەتی منداڵبوون هەبێت، ناچار دەبێت نەخۆشەکە ببرێت بۆ نەخۆشخانەی منداڵان لە ڕانیە، کە 34 کیلۆمەتر دوورە.

ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ نۆژەنبکرێتەوە و بکرێتە نەخۆشخانەی منداڵبوون و چارەسەرکردنی منداڵان، تەنانەت ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریشی بۆ تەرخانکرا، بەڵام ماوەی دوو مانگ دەبێت
کارکردن تێیدا وەستاوە.

لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندی بە هێمن عومەر، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە  کرد، ئەو وتی، "30% کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە تەواو کراوە، بەڵام دوو هۆکار وایکردووە کارەکانمان ڕابگرین".

یەکەم: وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ڕەزامەندی گۆڕانکاری لە نەخشەی نەخۆشخانەکە نەداوە.

دووەم: وەزارەتی دارایی پێشینەی دارایی ڕاگرتووین، بۆیە ناچار ئێمەش کارەکانمان ڕاگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە: لە وەزارەتی تەندروستییەوە بە ئاڤا میدیا ڕاگەیێنرا، "کێشەی نەخۆشخانەکە زۆر ئاسانە، پێشتر پێشینەیان بۆ خەرج نەکرابوو، لەم ڕۆژانە بڕیاری گۆڕانکاری نەخشەکە دێتەوە و تەنانەت داوای پارەی زیادەشمان بۆ کردوون، پڕۆژەکە هیچ کێشەیەکی نییە، لە کاتی خۆی تەواو دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ