بەغدا لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی چاودێریی تەندروستییەوە خراپترینە
- تەندروستی
- 28 کانوونی دووەم
ساتی چارەسەرکردنی نەخۆشێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکی ماڵپەڕی نۆمبیۆ، لە ڕووی چاودێریی تەندروستییەوە بەغدای پایتەختی عێراق خراپترین شاری جیهانە و لە کۆی 303 شاری جیهان کە پۆلێنبەندییەکەی بۆ کراوە، بەغدا 303ـینە.
چیرۆکی سەرەکی: کەرتی تەندروستی لە عێراق وەک هەر کەرتێکی دیکە قوربانی دەستی گەندەڵییە، سەرەڕای زۆری سەروەت و سامانەکانی ئەو وڵاتە. بەڵام خزمەتێکی ئەوتۆ بۆ کەرتی تەندروستی نەکراوە و بەدەست چەندین قەیرانی جیاوازەوە دەناڵێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نۆمبیۆ بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2025، بەغدای پایتەخت لە پلەی 303ـینە لە نێو شارەکانی جیهاندا بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە کۆی 100 خاڵ و کەتووەتە دوایین شاری جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکە، شاری کاوسیونگ لە تایوان بە بەدەستهێنانی 88,6 خاڵ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت. لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا شاری دەوحەی قەتەر بە بەدەستهێنانی 73 خاڵ لە پلەی 71 و یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دێت و بەغدای پایتەخی عێراقیش لە پلەی 303ـین و کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: ئەم پۆلێنبەندییە بۆ تێگەیشتن و بەراوردکردنی سیستمی چاودێریی تەندروستییە لە سەرانسەری جیهان، بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتیی چاودێریی تەندروستی بە لەبەرچاوگرتنی پیشەییبوون، شارەزایی و لێهاتوویی پزیشکان، بەردەستبوونی ئامێرە مۆدێرنەکان و چاودێری وردی تەندروستی لەلایەن دامەزراوەکانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: داعش توانای ئەنجامدانی هێرشی نەماوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی كورد بۆ پۆستی قایمقامی شاری بێڵیڤیوی ئەمریكا بەربژێرە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: عێراق دەگاتە هێڵی هەژاریی ئاو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا دەستنیشانکرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمریکا خواردنی جۆرە جپسێک دەبێتە هۆی مردن
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بیڵ گەیتس هۆشداریی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەخۆشییەکی دەگمەنی منداڵێک دەکات
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: مۆبایل هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێشی منداڵان