
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینیش لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: دوو شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوون، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان ڕاپۆرتێکیان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کرد وەک ئەوەی خۆیان ویستوویانە، دوێنێش ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی سوودانی و تەیف سامی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، دوای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و داواکارییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێت و سبەی لەبارەی مووچە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئامادە کراون و شاندەکە لەگەڵ خۆیان دەیبەنە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، چونکە داوای کردبوو پێش سەردانی شاندەکە لیستی مووچە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئەو لیستە گفتوگۆ بکەن، ئەو لیستەش دەکرێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا لە ماڵی فوئاد حوسێن بکرێت و لەبارەی مووچە بڕیار بدرێت، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکەن، دوێنێ ئێوارە لە وەزارەتی دارایی دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ بەغدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ داواکاری نوێی هەیە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خانەنیشینانی نوێ سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەکرێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات