لە کەرکووک پزیشکێک هەوڵ دەدات بە سەرخۆشی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک بکات
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم

نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە دکتۆرێک بەسەرخۆشی چووەتە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک تاوەکو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەنجامبدات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەکەوە ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە ژوورەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نێو نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکێک لە دکتۆرەکان ئەمڕۆ بڕیار بوو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک ئەنجامبدات لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک، بەڵام دواتر هاوپیشەکانی هەستیان پێکردووە سەرخۆشە و ڕێگریان لێکردووە، بەمەش ڕێگە نەدراوە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام بدات.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە دەڵێت: دوای ڕێگریکردن لە دکتۆرەکە دکتۆرێکی پسپۆری دیکە دێت نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشەکە ئەنجام دەدات، دکتۆرە سەرخۆشەکەش لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ئازادیی لە کەرکووک سكاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 چرکە لەمەوپێش
فیدان و عێراقچی تاوتوێی دانوستانەکەی عومان دەکەن
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نۆ هەزار زەوی تاپۆکران
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشكێکی کورد بانگهێشتی ژاپۆن دەکرێت