لە کۆنگۆ 100 کەس بەهۆی ڕووبەرووبوونەوەی یاخیبوان و حکومەت گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
لە کۆنگۆ 100 کەس بەهۆی ڕووبەرووبوونەوەی یاخیبوان و حکومەت گیانیان لەدەستدا

دیمەنێک لە شاری گۆما. فۆتۆ - ڕۆیتەرز

 

ئاڤا نیوز

جەنگی ناوخۆیی لە کۆنگۆ دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانی دیکەش برینداربوون.

چیرۆکی سەرەکی: دوای چەند هەفتەیەک پێشڕەوی لە ناوچەکەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە یاخیبووانی ئێم 23 بە پاڵپشتی ڕواندا چوونە ناوەڕاستی شاری گۆما ، ئێستا ئەو شارە بووەتە گۆڕەپانی شەڕ لە نێوان یاخیبوان و هێزەکانی کۆنگۆ.

زانیاری زیاتر: یاخیبووانی ئێم 23 کە لەلایەن ڕواندا پاڵپشتی دەکرێن، دوێنێ سێشەممە فرۆکەخانەی گۆمایان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ کۆنترۆڵکرد و دوای ئەوەی گورزێکی گەورەیان لە هێزەکانی کۆنگۆدا، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 کەس کوژران و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

باکگراوەند: بەهۆی شەڕەکەوە نزیکەی 700 هەزار کەس لە دانیشتوانی شارەکە ئاوارە بوون و بە هەزاران تەرمیش لە شەقامەکانی شاری گۆما کەوتوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ