لە فێستیڤاڵێکی ئایینیی هیندۆسەکان بەهۆی پاڵەپەستۆ 40 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 29 کانوونی دووەم

گواستنەوەی تەرمی یەکێک لە مردووانی مەراسیمە
ئاڤا نیوز
لە فێستیڤاڵی گەورەی ئایینی هیندۆسەکان لە هیندستان بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵخی و شێلانەوە نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵی کومب مێلا مەراسیمێکی گەورەی ئایینیە لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکووری هیندستان و لە کەناری ڕووباری گەنجس بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە شەش هەفتەییە گەورەترین فێستیڤاڵە لە ساڵنامەی ئایینی هیندۆسەکان و ساڵانە لەمکاتەدا بە ملیۆنان کەس بەشداری تێدا دەکەن.
چی ڕوویدا: ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە بەشێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە لە کەناری ڕووبارەکەدا خەوتوون، لەو کاتەشدا بە هەزاران بەشداربووی دیکە هەوڵیان داوە بگەنە ڕووبارەکە بۆ ئەوەی خۆیان لەناو ئاوی ڕووبارەکە پاک بکەنەوە کە لەلایەن هیندۆسەکانە بە ئاوێکی پیرۆز دادەنرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەوە پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخی دروست بووە و 40 کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 ملیۆن کەس بەشدارییان کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن خراپی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەهۆکاری کارەساتەکە دەزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت