بەهۆی ڕووخانی بنمیچێک سەرۆکوەزیرانی سربیا دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕووخانی بنمیچێک سەرۆکوەزیرانی سربیا دەستی لەکار کێشایەوە

میلۆش ڤوچێڤیچ، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی سربیا

ئاڤا نیوز

 

میلۆش ڤوچێڤیچ، سەرۆکوەزیرانی سربیا، دەستی لەکار کێشایەوە، ئەمەش دوای چەند مانگ لە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە حکومەتەکەی کە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە دژی حکومەتەکەی ڤوچێڤیچ لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە و بە هۆی ڕووداوی داڕوخانی بنمیچی وێستگەیەکی شەمەندەفەرەوە دەستیان پێکرد و کە بە هۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەست دابوو.

 

لێدوانی فەرمی: میلۆش ڤوچێڤیچ، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی سربیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیویەتی لە خۆپیشاندانەکاندا هێرش کراوەتە سەر خوێندکارانی خۆپیشاندەر، بڕیاری داوە دەست لەکار بکێشێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ