ترەمپ یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز و مەلاریا ڕادەگرێت
- جیهان
- 28 کانوونی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی دەرکردنی فەرمانێک
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشییەکانی وەک ئایدز، مەلاریا و سیل ڕادەگرێت و ئیدارەکەی دەستیان بە ڕێکارەکان کردووە. بڕیارەکە هەموو ئەو هاوکارییانەش دەگرێتەوە کە ئەمریکا لە ڕێگەی پڕۆگرامی (USAID)ـیەوە لە سەر ئاستی جیهان پێشکەشی منداڵانی تازە لەدایکبووی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە گەیێنراوتە هەموو ئەوانەی کە لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) کار دەکەن و داوایان لێکراوە دەستبەجێ دابینکردنی یارمەتییەکان بوەستێنن. هەروەها نزیکەی 60 بەرپرسی باڵای ڕێکخراوەکە بە شێوەی مۆڵەت ڕەوانەی ماڵ کراونەتەوە.
چی ڕوودەدات: ئەم هەنگاوەی ئیدارەکەی ترەمپ بەشێکە لە هەنگاوێکی فراوانتری ترەمپ بۆ ڕاگرتنی سەرجەم یارمەتییە دەرەکییەکان بۆ ماوەی 90 ڕۆژ لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاتول گاواندی، بەرپرسی پێشووی USAID ڕایگەیاند، بەهۆی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی دەرمان، نزیکەی 20 ملیۆن کەس کە هەڵگری ئایدزن دەیانتوانی بژین، ئێستا دابینکردنی ئەو دەرمانانە ڕاگیراوە و ئەوەش کارەساتە. یارمەتییەکان دەدرایە 6.5 ملیۆن منداڵی بێدایکوباوک و تووشبووی ئایدزی لە 23 وڵات.
ئەمەش بزانە: ساڵی 2023، ئەمریکا بە تەنیا 72 ملیار دۆلار یارمەتی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک پێشکەش کردووە. ساڵی دواتریش 42٪ـی کۆی ئەو یارمەتییانەی کە هەموو نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کردووە هی ئەمریکا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت