
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جێبەجێکردنی بڕیاری ترەمپ بۆ ناردنەوەی کۆچبەران کێشەی تێکەوتووە، کۆچبەرەکان گیرایان خواردووە و وڵاتەکانیان وەریان ناگرنەوە، ناهێڵن ئەو فڕۆکانەی کۆچبەران لە ئەمریکاوە دەگوزانەوە بنیشنەوە، ئەمەش ترەمپی تووڕە کرد و لە بڕیاڕیکی لەناکاودا سزای بەسەر وڵاتێکدا سەپاند.
وێنە گەورەکە: لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا ترەمپ بڕیاریدا بە ناردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان و زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە ڕێگەی فڕۆکەوە نێردرانەوە بۆ ئەمریکای لاتین بەڵام بەشێک لە وڵاتانی ئەو ناوچەیە ڕەتیانکردەوە کە ڕێگە بە نیشتنەوە ئەو فڕۆکانەی ئەمریکا بدەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕەتکردنەوەی وەرگرتنەوەی کۆچبەران لەلایەن کۆڵۆمبیاوە ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی گشتی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە، بۆ ئیدارەکەی ڕاسپاردووە بەپەلە ژمارەیەک ڕێوشوێن بگرنەبەر:
- سهپاندنی باجی گومركی به ڕێژهی 25% لهسهر ههموو ئهو كاڵایانهی له کۆڵۆمبیاوە دێنه ئهمریكا.
- قهدهغهكردنی گهشتكردن و ههڵوهشاندنهوهی ڤیزا بۆ بهرپرسانی كۆڵۆمبیا.
- بههێزكردنی پشكنین لە گومرگ و سنوورهكانی ئەمریکا لەگەڵ كۆڵۆمبیا.
- سهپاندنی سزا بەسەر گهنجینه و بانك و کەرتی ئابووری کۆڵۆمبیا بهپێی یاسای ئابووری مرۆیی نێودهوڵهتیی.
باکگراوند: هەریەک لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا و مەکسیک و بەرازیل نیگەرانی خۆیان لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران لەلایەن ئەمریکاوە دەربڕیوە و ڕێگەیان نەدا ئەو فڕۆکانەی ئەمریکا کە کۆچبەرانیان هەڵگرتبوو لە وڵاتەکانیان بنیشنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات