
شۆو زی چێو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک
ئاڤا نیوز
شۆو زی چێو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک پێشتر کارمەندی فەیسبووک بووە و لای مارک زوکەربێرک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک ئیشی کردووە. ئێستاش پلاتفۆڕمەکەی، یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی فەیسبووک.
چیرۆکی سەرەکی: چێو خەڵکی سەنگاپورە، بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی لەندەن بەدەست هێناوە و دواتریش لە ئەمریکا لە زانکۆی هارڤارد درێژەی بە خوێندن داوە. لە ماوەی خوێندنی لە هارڤارد، لە وەرزی هاویندا و وەک بەشێک لە خوێندنەکەی چووەتە کۆمپانیای فەیسبووک و لەوێ ڕاهێنانی کردووە و وەک کارمەند کاری کردووە.
زانیاریی زیاتر: چیو لە ئەمریکا، لەندەن، سینگاپور و هۆنگ کۆنگ کاری کردووە و دواجاریش لە پەکینی پایتەختی چین گیرساوەتەوە؛ ساڵی 2015 پەیوەندیی کردووە بە کۆمپانیای 'شیاومی' و دواتر لە ساڵی 2021 چووەتە کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەندارێتیی تیکتۆک دەکات، سەرەتا وەک بەڕێوەبەری دارایی و دواتریش سەرەڕای پۆستەکەی لە بایت دانس بووەتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیکتۆک، کە ئێستا مانگانە نزیکەی یەک ملیار بەکاربەری چالاکی هەیە و ڕکابەرێکی سەرەکیی فەیسبووکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات