ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، ‌هەڵدەوەشینێتەوە.

وێنە گەورەکە: لە هەفتەکانی کۆتایی سەرۆکایەتییەكەی، جۆ بایدن لە پێناو کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانییانی غەززە، بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک و بۆمبی بۆ ئیسرائیل دەرکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، بەمەش ناردنی چەک و بۆمب بۆ ئیسرائیل دەستپێدەكاتەوە.

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لەنێو بنكەیەكی هێزی ئاسمانیی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی بۆمبی 2000 پاوەندیی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندۆتەوە، كە بەدەست گەیشتنی ئەو بۆمبانە، ئیسرائیل دەباتە قۆناغێکی پێشكەوتووتر لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی هاووڵاتیانی.

ترەمپ ڕوونیشی كردەوە، ڕادەستکردنی ئەو بۆمبانە بە مافی ئیسرائیل دەزانێت چونکە پێشوەختە لە لایەن ئیسرائیلەوە کڕدراون.

ئەوەش بزانە: بۆمبی 2000 پاوەندی، بەهێزترین چەکی  ئەمریکیە بۆ ئیسرائیل، بۆمبەكە كاریگەری زۆری هەیە بۆ تێكشكاندنی تونێلە دوور و درێژەكانی حەماس، هەربۆیە سوپای ئەو وڵاتە جەخت دەکاتەوە لە دەستخستنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ