لۆگۆی کۆمپانیای فەیبسووک و مێتا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مێتا لەبارەی پرسیارێکی بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام کە ناڕەزایی ئەوەیان دەربڕیبوو هەژمارەکانیان ئۆتۆماتیکی فۆڵۆوی پەیجەکانی دۆناڵد ترەمپ و خێزانەکەیان بەبێ ئاگاداری خۆیان کردووە، قسە بۆ ئاڤا دەکات و دەڵێت، "ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە".
وێنە گەورەکە: کێشە یان پرسیارەکە چییە؟ لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای مێتا بە فەیبسووک و ئینیستاگرامەوە باسیان لەوە دەکرد، هەژمارەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی فۆلۆی پەیجە فەرمییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەمریکای کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندی ستۆن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای مێتا لەبارەی گرفتەکەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، هیچ کارێک نەکراوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی مێتا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی فۆڵۆی پەیجە فەرمییەکانی دۆناڵد ترەمپ و مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا بکەن.
زانیاریی زیاتر: وەک ئەندی ستۆن دەڵێت، ئەو ئەکاونتانە لەلایەن تیمی تایبەتی کۆشکی سپییەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆیە لەگەڵ هاتنە دەسەڵاتی دۆناڵد تڕەمپ، ناوەڕۆک و سیاسەتی ئەو پەیجانە گۆڕدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوونکردەوەکەی مێتا لە وەڵامی پرسیارەکەی ئاڤا مەبەستی ئەوەیە وێنەی پەیجەکان و پۆستەکانیان گۆڕاوە و ئێستا تیمێکی تر کاری لەسەر دەکەن، بۆیە خەڵک گومانی وا دەکەن ئۆتۆماتیکی پەیجەکانیان فۆلۆو کردووە، بۆ نموونە پەیجی کۆشکی سپی پێشتر وێنەی بایدنی پۆست کردووە، ئێستا ترەمپ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات