ترەمپ حوسییەکان دەخاتەوە لیستی تیرۆرەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ حوسییەکان دەخاتەوە لیستی تیرۆرەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: cnn

ئاڤا نیوز

 

دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەن دەخاتەوە لیستی تیرۆرەوە بۆ سنووردار کردنی کارەکانی ئەو گرووپە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەمریکا، دیسان حوسییەکانی یەمەنی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی خستە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە بۆ سنووردارکردنی کارەکانی ئەو گرووپە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، فەرمانی جێبەجێکردنی دەرکرد و حوسییەکانی یەمەنی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناساند، بەهۆی ئەو هێرشانەی لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە کە کردییە سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە ساڵی 2021 ئەم بڕیارەی هەڵوەشاندبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو بڕیارە کاریگەریی نەرێنی کردبووە سەر یەمەن و ڕێگری دەکرد لە  دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و گەیاندیان بە شاری سەنعای پایتەخت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ