سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بەرەیەکی نوێی شەڕ لە غەززە دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بەرەیەکی نوێی شەڕ لە غەززە دەکاتەوە

ئامادەکاری هێزی ئیسرائیل بۆ هێرشی سەر کەمپی جنین

ئاڤا نیوز

هەرچەندە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە ڕۆژی پێنجەمی دایە، بەڵام ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا بەرەیەکی دیکەی شەڕی کردووەتەوە و لەناو کەمپی جنین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکردووە، لە ئەنجامیشدا لانیکەم 10 کەس کوژراون.

چیرۆکی سەرەکی: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە "پەرژینی پۆڵایین"ـە لە کەمپی جنین بۆ لەناوبردنی ژێرخانی تیرۆر و "تیرۆرستانە"، وەزیری بەرگری وڵاتەکەش جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە بە ئێران نادەن "بەرەی تیرۆر" لەناوچەکەدا بونیاد بنێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جنین،  10 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات کارەبا و خزمەتگوزارییەکانیش لە بەشێک لە شاری جنین و کەمپی ئاوارەکان پچڕاون.

لەلایەکی دیکەوە: فرانشیسکا ئالبانێز، بڕیاردەری دۆسیەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەڵەستین ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ڕانەگیرێت لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی، مەترسی گەورە هەیە کە هاوشێوەی غەززە، لە کەناری ڕۆژئاواش کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ