کەناڵی ئاوی پەنەما، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پەنەما دەکات، ئەوەش بە یەکەم جوڵەی دیبلۆماسی دادەنرێت دوای ئەوەی ترەمپ خواستی خۆی بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناڵی ئاوی پەنەما ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: کەناڵی پەنەما لەدوای کەناڵی سوێسی میسر، بە دووەم گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی دەدانرێت، دەکەوێتە ئەمریکای ناوەڕاست و هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هێمن پێکەوە دەبەستێتەوە، زیاتر لە 5%ـی هەموو جوڵەی هاتووچۆی ئاویش لە ئاستی جیهاندا بەو ڕێڕەوەدا تێدەپەڕێت، ئەمریکا بە پلەی یەکەم و بە پلەی دووەمیش چین بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورەترین بەکارهێنەری کەناڵەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی ڕۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی، لەپاڵ پەنەما، وەزیری دەرەوەی سەردانی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەمریکای لاتینی دەکات لەوانەش سلڤادۆر، گواتیمالا، کۆستاریکا و دۆمینیکان، دۆسیەی کەناڵی پەنەما و لێشاوی کۆچبەری نایاساییش بۆ ئەمریکا تەوەری سەرەکی سەردانەکان دەبن.
هۆکارە زانراوەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهۆکاری ئەوەی کەناڵەکە کەوتووەتە ژێر هەژموونی چینەوە، لەوتاری دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتیدا جارێکی دیکە نیازی ئەمریکای بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناڵەکە ئاشکراکرد، کە پێشتر و تا ساڵی 1999 واشنتن خۆی ئیدارەی ئەو کەناڵەی داوە و دواتر وڵاتی پەنەما وەریگرتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی پەنەما دەڵێت، بابەتی کەناڵە ئاوییەکە جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە، بۆیەش لەبارەی لێدوانەکانی ترەمپ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایان تۆمارکردووە و وەک هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەیان لە قەڵەمی دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا ڕەتدەکەینەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاگر لە شووقەکانی ئیسکان تاوەرز کەوتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرپێچییەکی گەورە لەبەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاشکرا دەبێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لە ئەڵمانیا بە چەقۆ دوو کەس دەکوژێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەفین دزەیی: مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعش هەیە و ڕوو لە زیادبوونن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
26 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەممەدی ماملێ تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد بن سەلمان 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکادا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
22 کانوونی دووەم
ئهزموونی یهكڕیزیی و دهستكهوت له بهغدا
22 کانوونی دووەم
خالید خۆشناو: زیاتر لە %75ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
21 کانوونی دووەم
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لە ئەڵمانیا بە چەقۆ دوو کەس دەکوژێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد بن سەلمان 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکادا دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ حوسییەکان دەخاتەوە لیستی تیرۆرەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بەرەیەکی نوێی شەڕ لە غەززە دەکاتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: حەماس چانسی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لەناوبرد
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەهۆی بایدنەوە 21 ملیۆن کۆچبەر لە ئەمریکان