ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: ترەمپ دەبێتە ئاڵنگاریی بۆ ئەوروپا

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا:  ترەمپ دەبێتە ئاڵنگاریی بۆ ئەوروپا

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

 

ئۆلاف شۆڵزی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداری لەبارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بە ئەوروپا دەدات و دەڵێت "پێویستە بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە".

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ چەندین جار ڕەخنەی لە هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا گرتووە کە بڕی پێویست بۆ بەرگری خەرج ناکەن، هەڕەشەی کشانەوەشی لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ئۆلاف شۆڵزی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لە چەند ساڵی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە ئاڵنگارییەک بۆ ئەوروپا، بەڵام پێویستە بەیەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئەم ئاستەنگە ببینەوە، هەوڵیش دەدەین لەگەڵ ئەمریکا هاوبەشێکی باش بین. 


ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی پۆستەکەی، بڕیاری زۆری دژ بە چەندین لایەن و ڕێکخراو دەرکرد، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ