کوڕێک بەرگەی مردنی باوکی ناگرێت و جەڵتە لێی دەدات

شەیری بکە لە:
کوڕێک بەرگەی مردنی باوکی ناگرێت و جەڵتە لێی دەدات

وێنەی دوو هاونیشتمانییە کۆچکردووەکە

ئاڤا نیوز

 

لە شارۆچکەی سەیدسادق باوک و کوڕێک لە یەک ڕۆژدا کۆچی دوایی دەکەن؛ بەجۆرێک کوڕەکە دوای ئەوەی تەرمی باوکی لە مزگەوت دەبینێت جەڵتە لێی دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

 

وێنەگەورەکە: کۆچکردووەکان هەردووکیان پیشەیان تەنەکەچێتی بووە و لە بازاڕی سەیدسادق پێکەوە دووکانیان هەبووە، باوکەکە ناوی حوسێن قادر موراد خانە و تەمەنی 69 ساڵە، کوڕەکەشی ناوی عەبدوڵڵا حوسێن قادرە و تەمەنی 43 ساڵە، ئەمڕۆ یەک بە دوای یەکدا کۆچی دواییان کرد.

 

لێدوانی فەرمی:  ئومێد مەجید، خزمی نزیکی وەستا حوسێنە، ڕووداوەکەی بەمشێوەیە بۆ ئاڤامیدیا گێڕایەوە؛ وەستا حوسێن بەیانی کاتژمێر هەشت پێش هاتنی کوڕەکەی بۆسەرکار لە دووکانەکەی خۆی تەندروستی تێکچوو و گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، لە نەخۆشخانە پەیوەندیمان بە عەبدوڵڵای کوڕییەوە کرد و لە ڕووداوەکە ئاگادارمان کردەوە، بەڵام بەداخەوە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە باوکی کۆچی دوایی کرد.

 

زانیاریی زیاتر: ئومێد مەجید ئەوەشی بە ئاڤا گوت، دوای گواستنەوەی تەرمی وەستا حوسێن بۆ مزگەوت و لەکاتی بینینی تەرمی باوکی، وەستا عەبدوڵڵا  تووشی ئازارێکی توند دەبێت لە سنگیدا، بەپەلە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرەرای هەوڵی زۆری پزیشکەکان، بەڵام بەداخەوە ئەویش گیانی لەدەستدا.

 

ئەمەش بزانە: وەستا حوسێن چوار کوڕ و دوو کچی هەیە و کوڕەکەشی، وەستا عەبدوڵا باوکی سێ کچ و کوڕێک بوو، تەرمی هەردووکیان لە تەنیشت یەک لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاک سپێردران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ