ماڵپەڕێکی ئیماراتی: دوو گرووپی چەکداریی بیانیی سووریایان بەرەو عێراق جێهێشتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی دووەم

چەند چەکدارێکی گرووپی فاتمیوون لە سووریا، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا، ئەو گرووپە شیعییە دەرەکییانەی بۆ پشتیوانی دیمەشق ڕەوانەی وڵاتەکە کرابوون سووریایان جێهێشووە، ماڵپەڕێکی ئیماراتیش دەڵێت، هەردوو گرووپی فاتمیوون و زەینەبییوون کە دوو گرووپی ئەفغانی و پاکستانین لە بنکەیەکی سەربازی عێراقدا جێگیرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپی فاتمیوون لە چەکدارانی شیعەی ئەفغانستانن و زەینەبییوونیش ئەندامەکانی پاکستانین، وەک دەوترێت ئەو دوو گرووپە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دروستکراون و لە سیاسەتی هەرێمی تاراندا وەک کارتێک بەکاردەهێنرێن، لەڕابردووش لە شەڕ و ململانێکانی سووریادا ڕۆڵێکی سەرەکییان بۆ پشتیوانی ئەسەد بینیووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتیان ڕاگەیاندووە، ئەندامانی هەردوو گرووپی فاتمیوون و زەینەبییوون دوای دەرچوونیان لە سووریا بۆ بنکەی ئەشرەف لە پارێزگای دیالە گوازراونەتەوە، تارانیش "داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە پەلەنەکەن لە ناردنەوەی ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانیان".
زانیاریی زیاتر: دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا هەموو گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە بۆ پشتیوانی ئەسەد لەو وڵاتە بوون، سووریان جێهێشتووە بۆ وڵات گەڕاونەتەوە، هاوکات هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر چەکداری ئەو دوو گرووپە بیانییەش هێنراونەتە بنکەی ئەشرەف و بە هەماهەنگی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەو بنکەیە جێگیرکراون، ئێستاش "ئەو گرووپانە چاوەڕێی گۆڕانکاری نوێ یان فەرمانی تارانن".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕۆژئاوا، ئێران بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت کە ئەندامانی لیوای فاتمیوون بۆ ململانێ هەرێمایەتییەکانی بەکاربهێنێت لەوانەش پشتیوانی حوسییەکانی یەمەن یان بەهێزکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، بەڵام کەمال تائی، شارەزای سەربازیی هۆشداری دەدات لە مانەوەی ئەو دوو گرووپە لە عێراق و وەک هەڕەشەیەک بۆسەر سەروەری نیشتیمانی وڵاتەکە ناویان دەبات، بەتایبەتیش کە ئەو گرووپانە لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت کار و جوڵە دەکەن.
ئەمەش بزانە: بنکەی سەربازیی ئەشرەف کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا لەسەر ڕووبەری 36 کیلۆمەتر چوارگۆشە دروستکراوە، سەرەتا گرووپی موجاهیدینی خەڵقی دژبەری ئێرانی تێدا کۆکراوەتەوە، دواتریش ماوەیەک لەژێر دەستی هێزەکانی ئەمریکا و دواتریش حکومەتی عێراقدا بووە، لە ساڵی 2013شەوە بووەتە بنکەیەکی سەرەکی گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و وەک بنکەی ئۆپەراسیۆن و کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاری دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دوادەخرێت