ترەمپ کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

 

ئاڤا نیوز

لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆ ڕێککەوتن لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە.

چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-1-19، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە سێ قۆناغ چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەشدا، ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا کرا،

بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ بڵاویکردەوە، ''ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و  ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەر یەکە لە مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاسپێردراون لەسەر کاردن بۆ ئەم پرسە''.

بەرپرسان و ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەیان بەوەکردووە کە ''قۆناغی دووەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاسان نابێت''

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ