ترەمپ پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیەنێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسی گەورە کۆمپانیاکان

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕاگەیاند، گوتی پڕۆژەکە هاوکار دەبێت بۆ بوونیادنانی ژێرخانی ژیری دەستکرد و ئەمریکا دەبێتە پێشەنگ لە بەکارهێنانیدا.

چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپییەوە گەورەترین پڕۆژەی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد بە ناوی (ستارگەیت) ڕاگەیاند کە پڕۆژەکە، هەماهەنگییە لە نێوان "گرووپی سۆفت بانکی ژاپۆن، ئۆرکڵ و ئۆپن ئای ئەمەریکی" و بڕی 500 ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە پڕۆژەکە ترەمپ ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە هاوکاردەبێت بۆ بوونیادنانی ژێرخانی ژیری دەستکرد و ئەمەریکا پێشەنگ دەبێت لە بەکارهێنان و پەرەپێدانی.

زانیاری زیاتر: پڕۆژەی وەبەرهێنانی ژیری دەستکرد، یەک ڕۆژ دوای بڕیاری ترەمپ دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بوون بۆ پەرەپێدانی ژیری دەستکرد کە لە ڕابردوودا جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو سەپاندبوونی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ