ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا دەکات

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا  لە ڤلادیمێر پوتین دەکات ئەگەر بەشداری لە گفتوگۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نەکات

وێنە گەورەکە: لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ چەندینجار ئەوەی دووبارە کردبووەوە ئەگەر بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، کاری لە پێشینەی وەستاندنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێت.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت ئەگەر ڤلادیمێر پوتین ڕەتی بکاتەوە دانوستان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا بکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەکەی چاوی لە پرسی ناردنی چەکیشە بۆ ئۆکراینا، بۆچوونی خۆیشی لەسەر ئەوە خستووەتەڕوو کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراینا کاربکات.

زانیاریی زیاتر: ترەمپ هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەگەری سزای زیاتر نەخستەڕوو بۆ سەر ڕووسیا، لە کاتێكدا ئەمریکا پێشتر سزای قورسی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا لە مانگی 2ـی 2022

لە لایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، شی جینپینگ، سەرۆکی چینی ئاگادار کردووەتەوە دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی ئاشتی لە جەنگی ئۆکراینا بەرپا بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ