
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە دوا ڕۆژی سەرۆکایەتیی خۆیدا، بایدن دوا پەیام و نامەی خۆی بۆ ترەمپ بەجێهێشت، لە ڕۆژی مەراسیمی دەسبەکاربوونی وەک 47ـەهەمین سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ نامەکەی بەرزکردووە و گوتی ئەوە دوا پەیامی بایدنە بۆ من و لێتان ناشارمەوە کە ناوەڕۆکی نامەکە چی تێدا نووسراوە و دوا گوتەکانی بایدن بۆمن چین، نامەکەی لە ناو ئامادەبووان بەرزکردەوە و گوتی بایدن پەیامێکی پڕ میهرەبانی و ئیلهامبەخشی بۆ بەجێهێشتووم و هەندێک ئامۆژگاری تێدایە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 2025-1-20 بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەهەمین سەرۆکی ئەمریکا سویندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو. چەندین بڕیاری نوێی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی واژۆکرد.
لێدوانی فەرمی: لە بارەی نامەکە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: ببینن لەسەری نووسراوە 47 پەیامێکی زۆر جوانە و ئیلهام بەخشە.
بایدن بەم شێوەیە دوا پەیامی بۆ ترەمپ نووسی و گوتی، ''چێژ وەرگرە لە خولی سەرۆکایەتیت، کاری باش بکە زۆر گرنگە بزانیت ئەم پۆستە چەندە گرنگە"
زانیاریی زیاتر: ئەم نامە نووسینە بووەتە نەریت لە کۆشکی سپی، سەرۆکی پێشوو نامە بۆ سەرۆکی داهاتوو دەنووسێت و پەیامی بۆ جێدەهێڵێت، ئەم نەریتەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆناڵد ڕیگان کاتێک لە ساڵی 1989 نامەیەکی بۆ جۆرج ئێچ دەبلیو بۆشی باوک بەجێهێشت و تێیدا نووسیبووی "مەهێڵە کەڵەشێرەکان (هێمایەک بۆ دیموکراتەکان) تۆ لە ناو ببەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات