ئاڤا نیوز
کۆبوونەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە کۆڵان و شەقامەکانی کەرکووک دانیشتووانی شارەکەی نیگەران کردووە، بەشێک لە هاووڵاتییان خودی خۆیان و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک بە کەمتەرخەم دەزانن.
وێنە گەورەکە: دوای دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، وەک پارێزگاری کەرکووک، شارەکە هەناسەیەکی تازەی بەبەردا هات. یەکەم بڕیاری وەک مزگێنییەک بۆ هاووڵاتییان ئەوەبوو: شارەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا پاک دەکرێتەوە. ئەم هەنگاوە خێرایە هیوای گەورەی لە دڵی خەڵکدا چاند، بەڵام کۆمپانیاکانی پاککەرەوە تەنها لە سەرەتای بریارەکەی پاريزگار گەرم و گوڕییان پێوە دیار بوو، ئێستا جارێکی دیکە دۆخەکە وەکو پێشووی لێهاتەوە و شەقام و کوچە و کۆڵانەکان گەڕانەوە هەمان دیمەنی پێشوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە هاووڵاتیان کۆمپانیاکان و خوودی خۆشیان بە کەمتەرخەم دەزانن، بەوپێیەی بەشێک لە هاووڵاتییان هاوکار نین و شەقام و کوچە کۆڵانەکان پاک ڕاناگرن.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی پێشووی کەرکووک گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردوە بۆ پاککردنەوەی شارەکە، بەڵام بە تەواوی کۆمپانیاکانەوە تەنها 260 کرێکاریان هەیە ، ئەمە جگە لەوەی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایانە کۆنن و پێداویستییەکان پڕناکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە بە نزیکەیی 1000 تا 1200 تۆن زبڵ و خاشاک لە تەواوی کەرکووک کۆدەکرێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی تەواوی شارەکە پاک ڕابگیرێت پێویستە ڕۆژانە بە نزیکەیی 2000 تۆن هەڵبگیرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
پشووی جەژنی نەورۆز دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
تورکیا و ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی ئۆکراینا قسە دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان