یەکەم وەزیر لە ئیدارەی ترەمپ دەستبەکار بوو

شەیری بکە لە:
یەکەم وەزیر لە ئیدارەی ترەمپ دەستبەکار بوو

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی مارکۆ رۆبیۆی وەک وەزیری دەرەوە لە کابینەی دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد.

 

چی ڕوودەدات: 20-1-2025 دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەکاربوو، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان دەستنیشانکرد، بەم شێوەیە رۆبیۆ وەکو یەکەمین وەزیر لە ئیدارەی نوێی ترەمپدا دەستبەکار دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: مارکۆ رۆبیۆ لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکە ڕایگەیاند، "ئەمە کارێکی گرنگە و لە کاتێکی گرنگدایە، شانازی بەم کارەوە دەکەم".

 

لەلایەکی دیکەوە: ناوی وەزیرە پێشنیازکراوەکانی کابینەی نوێی ترەمپ لە لیژنەکانی ئەنجوومەنی پیرانن بۆ دەنگدان لەسەریان و بەفەرمی دەستبەکاربوونیان.

 

باکگراوند: دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا و جەی دی ڤانس، جێگرەکەی سوێندی یاساییان خوارد و بە فەرمی دەستبەکاربوون .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ