گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: پشتیوانی چاکسازییەکانی سیستەمی دارایین

شەیری بکە لە:
گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: پشتیوانی چاکسازییەکانی سیستەمی دارایین

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا. وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ هەینی 3/1 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.


بابەتی ستراتیژی: لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی ( هەژماری من ) و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.


بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی سێ ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سیناتۆر و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کردووە، لە کۆبوونەوەکاندا پاڵپشتی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراون.

 

شەیری بکە لە: