
سێ ژینگە پارێزی هەولێر لەکاتی نەمام چاندن لەناو بازاڕی گەورەی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی ڕێژەی سەوزایی و ستانداردی جیهانی، گرنگی تایبەت بە ژینگە و سەوزکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دراوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چواری ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە ژینگەی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی، چەندین پارک و هەڵمەتی دارچاندن ئەنجامدراوە، لە شاری هەولێریش لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو دوو هەزار و 265 گوڵی جۆراوجۆر چێنراون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: لەماوەی سێ ڕۆژدا لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان دەستکرا بە چاندنی دوو هەزار و 265 گوڵی جۆراو جۆر لە سێ شوێنی جیاواز، بەم شێوەی خوارەوە:
- لە ژێر پردی مزگەوتی سەواف 500 و 15 دانە گوڵ لە جۆری ڕۆزماری چاندرا.
- لە سەوزایی پێش بازاڕی نیشتیمان 150 دانە گوڵ لە جۆری ڕۆزماری و 100 دانە گوڵ لە جۆری نادنیا و 300 دانە گوڵ لە جۆری ڕۆز چاندرا.
- لە شەقامی ڕێگای موسڵ 800 دانە گوڵ لە جۆری ئەشرەفی و 400 دانە گوڵ لە جۆری ڕۆزماری چاندرا.
پارێزگاری هەولێر، دەڵێت: ئەم هەنگاوە گرنگە جوانیەکی تایبەت دەبەخشێتە ناو بازاڕ و شەقامەکانی ناو شاری هەولێر و هەڵمەتەکە لە تەواوی شەقامەکان بەردەوامی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە