سیدنی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لەساڵی نوێ دەکات

شەیری بکە لە:
سیدنی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لەساڵی نوێ دەکات

ئاهەنگی سەری ساڵ لە سیدنی

ئاڤا نیوز
 
وەک هەمیشە بڕیارە ئوسترالیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لە ساڵی نوێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش نۆ تۆن یاریی ئاگرین بۆ ئاهەنگگێڕان تەرخانکراوە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا، ئاهەنگی پێشوازی لەساڵی نوێ بە چەندین نمایشی جوان و سەرنجڕاکێش لە ڕێگەی یارییە ئاگرینەکانەوە دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیایەک ئەرکی ئاهەنگێڕانەکەی لە ئەستۆگرتووە کە لە ماوەی 28 ساڵی ڕابردوودا بەرپرسیارە لە نمایشی شەوی سەری ساڵ لەو شارە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نمایشەکە بە درێژایی 7 کیلۆمەتر لە بەندەری شارەکە درێژ دەبێتەوە و یارییە ئاگرینەکان لە چەندین شوێنەوە دەتەقێنرێن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی خەمڵاندنەکان یەک ملیۆن کەس لە کەناری بەندەرەکەوە سەیری یارییە ئاگرینەکان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ