وەزارەتی سامان سرووشتییەکان بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتێکی ئاڤا میدیا دەکات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا بۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە بەنزینخانەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بەمەبەستی چاودێری کردنی پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئاڤا گەندەڵی بەشێک لە بەنزینخانەکانی ئاشکرا کرد و دواتر لایەنی پەیوەندیدار لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ، بەشێک لەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی 750 دیناری دابەش دەکەن، بەشێک لەوانە ئەو بەنزینەیان بە نرخی بەنزینی تر فرۆشتووە و قازانجی بێشوماریان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە، لیژنەیەکی باڵا بەمەبەستی چاودێری کردنی پڕۆسەکە پێکبهێنێت و ڕێوشوێنی توندیش بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: " یەکێک لە بەنزینخانەکانمان لە هەولێر ئاشكرا کردووە کە سەرپێچی زەقی کردووە، بۆیە سزا دراوە و هەموو ئەو بەنزینەی وەری گرتووە بە پێبژاردن لەسەری هەژمار دەکرێت، جارێکی دیکەش بەنزینی حکومی پێنادرێت.
سەرپێچییەکەی بریتی بووە لە دابەشنەکردنی ئەو بەنزینەی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە پێی دراوە بە نرخی 750 دینار، تەنانەت جارێک لەو بەنزینەی حکومەت پیی داوە، یەک قەترەشی بە 750 دینار دابەش نەکردووە. هاوکات بەنزینخانەیەکی دیکەش هەر لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بەشێکە لە کارنامەی حکومەت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
زانایان: ئاو هاوشێوەی مرۆڤ بیرەوەری هەیە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە لێدوان لەسەر فڕۆکە ئازەربایجانییەکە بدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازێکی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراینا بە دیل دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
25 کانوونی یەکەم
لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
24 کانوونی یەکەم
کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
24 کانوونی یەکەم
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
24 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستی پێکرد
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش كردە تیرۆرستییەكانی لە دێرەزوور دەستپێكردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە دانیشتووانی کۆیە بێ ئاو دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕێگایەكی سەرەكیی هەرێمی كوردستان دادەخات