خزمەتگوزارییەکی نوێی هەژماری من بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی

شەیری بکە لە:
خزمەتگوزارییەکی نوێی هەژماری من بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی

ئاڤا نیوز

بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا  فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

وێنە گەورەکە: تا دێت سنووری بەشداریکردن لە پڕۆژەی هەژماری من فراوانتر دەبێت زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر دەتوانن لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە مووچەکانیان وەربگرن، کە نزیکەی 20%ـیان هی سنووری پارێزگای سلێمانین.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پەیوەست بەو خزمەتگوزارییە نوێیە هاتووە، بە مەبەستی ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن، لەمەودوا  فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەربگرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: