
وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و جۆبایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی و وەرگرتنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی، 80 بڕیاری جۆبایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-1-2025، بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دۆناڵد ترەمپ، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بۆ خولی دووەم وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند: یەکەم کار کە بیکەم لە ڕۆژی دەستبەکاربوونم، هەڵوەشاندنەوەی 80 بڕیارە لە سەردەمی بایدن واژۆی کە لەسەر کراوە.
- بڕیارەکانی ترەمپ لە ڕۆژی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا گرنگترینیان ئەمانەن:
- ڕاگرتنی بانکردنی تیکتۆک بۆ ماوەی 75 ڕۆژ.
- ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی نیشتیمانی بۆ وزە.
- هەڵوەشاندنەوەی 80 بڕیاری جێبەجێکاریی سەردەمی بایدن.
- دەستکردن بە پڕۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی.
- دەستکردن بە پڕۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ ژینگە.
- لێخۆشبوون لەوانەی بە تێوەگلان لە هێرشەکانی سەر کۆنگرێس لە 2021 تاوانبار کرابوون.
- ڕاگەیاندنی باری نیشتیمانیی لەناکاو لە سنورەکانی باشوور.
- گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا.
- گەڕانەوەی کارمەندانی فیدراڵی بۆ ئۆفیسی کارەکانیان.
- ناساندنی مافیاکانی ماددەی هۆشبەر وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی دەستبەکاربوونی چەندین بڕیاری نوێ جێبەجێکردنی واژۆکرد و و ئەمریکای لە چەندین ڕێکخراوی جیهانی کشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات