دوای گەڕانەوەی ترەمپ ڤیزای ئەمریکا ئاسانتر دەبێت یان قورستر؟

شەیری بکە لە:

کاروان زێباری لەبارەی ڤیزای ئەمریکا و کاریگەرییەکانی هاتنەوەی ترەمپ لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات

ئاڤا نیوز

دوای هاتنەوە سەر حوکمی دۆناڵد ترەمپ، وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە پرسیاری لەبارەوە دەکرێت، ئایا لەمەودوا ئاسانتر دەبێت یان قورستر؟ 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپ چاوەڕوانی گۆڕانکاری زۆر دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان، گۆڕانکارییەکانیش زۆر بابەت دەگرنەوە و بەدڵنیاییەوە یەکێکیان پێدانی ڤیزای ئەمریکا دەبێت، کە ئێستا وەرگرتنی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق قورسە.

لێدوانی فەرمی: کاروان زێباری، بەڕێوەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی کوردستان لە واشنتن، لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیا کە لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپ پێشبینی چی دەکات؟ وتی پێشبینی ناکرێت هیچ ئاسانکارییەک لە پێدانی ڤیزا بکرێت.

هۆکارە زانراوەکان:  بەگوتەی کاروان زێباری، ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی 100 بڕیار دەردەکات، بەشێکیان تایبەتن بە ئاسایشی سنوورەکان و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارانە ڕێگربن لە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ خەڵکی عێراق. بەکورتی ئەگەر قورستر نەبێت ئاسانتر نابێت.

باکگراوند: ترەمپ ساڵی 2016 کاتێک یەکەمجار وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو، بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ئەمریکای لە ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان دەرکرد، یەکێک لەوان عێراق بوو، بەڵام دواتر عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا، بە مەرجی ناردنەوەی ئەو عێراقییانەی لە ئەمریکا دەژین و تۆمەتبارن بە تووندوتیژی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ