
ترەمپ لەکاتی سوێندخواردنی، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بۆ خولی دووەم وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە بینای کاپیتۆڵ بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا ڕایگەیاند:
- وڵات و دەستوور و خودا فەرامۆش ناکەین.
- گەڕانەوەم دژی ڕادیکاڵەکان و گەندەڵکارانە {مەبەستی بایدن و ئیدارەکەیەتی} سەردەمی ئاڵتوونی ئەمریکا دەستیپێکرد و گەڕانەوە بۆ دواوە کۆتایی پێهات.
- هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەمان ڕادەگرین و تاوانباران دەنێرینەوە بۆ وڵاتەکانیان.
- لەمڕۆوە و زۆر بە خێرایی دەستدەکەین بە گۆڕینی زۆر شت، ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەریان دەکەم چەندین گرووپی تاوانکاری لە جیهاندا وەک گرووپی تیرۆرستی دەناسێنێت.
- ئەرکی منە وڵاتەکەم لە مەترسییە دەرەکییەکان بپارێزم و هەڵاوسانی ئابووری نەهێڵم و دەرفەتی کار بڕەخسێنم.
- ئەمریکا جارێکی دیکە ڕێزلێگیراو دەبێت، لەمڕۆوە ئێمە نادۆڕێین و هەر دەیبەینەوە. چاخی زێڕین دەستیپێکرد و داهاتوو هی ئێمەیە.
- ناوی کەنداوی مەکسیک دەگۆڕین بۆ کەنداوی ئەمریکا، هەروەها ئێمە 'نۆکەندی پەناما'مان بە چین نەداوە، بۆیە وەریدەگرینەوە.
- هەموو سانسۆرێک هەڵدەگرم و ئازادیی ڕادەربڕین بۆ ئەمریکا دەگەڕێنمەوە.
- باری نائاسایی لە کەرتی وزە ڕادەگەیێنم, لەپێناو دەوڵەمەندبوونی هاووڵاتیانمان، گومرکی سەر وڵاتانی بیانی زیاد دەکەم.
- تەنیا دوو ڕەگەز بوونیان هەیە: نێر و مێ.
باکگراوەند: ترەمپ لە ساڵی 2017 بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکی ئەمریکا هەلبژێردرا و بووە 45هەمین سەرۆکی ئەمریکا، هەرچەندە دوای کۆتاییهاتنی ماوەکەی دووبارە خۆی کاندید کردەوە بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، دواتر لە ساڵی 2024 دووبارە خۆی کاندید کردەوە و ئەمجارەیان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات