ئیلۆن مەسک: لەگەڵ ترەمپ ئەمریکا دەبێت بە هێزی سەردەم

شەیری بکە لە:
ئیلۆن مەسک: لەگەڵ ترەمپ ئەمریکا دەبێت بە هێزی سەردەم

ئیلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ، فۆتۆ - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هاوپەیمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە میانی گردبوونەوەیەکی ملیاردێرە کۆمارییەکان لە واشنتن لە سەروبەندی دەستبەکاربوونی ترەمپ، بەڵێنیدا ئەمریکا "بۆ چەندین سەدە بەهێز" بکات.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیاڕ وایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتیدا بە بەشداری هەزاران کەس وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت. 

لێدوانی فەرمی: مەسک کە لە گربوونەوەکەدا لە تەنیشت ترەمپەوە وەستابوو گوتی: ئەم سەرکەوتنە بەڕاستی تەنها سەرەتایەکە. گرنگ ئەوەیە گۆڕانکاری گەورە بکرێت و بناغەی ئەمریکایەکی بەهێز بۆ ماوەی سەدەیەک، یان چەندین سەدە و بۆ هەمیشە دابنرێت.

زانیاری زیاتر: مەسک هەر لەسەرەتای بانگەشەکانی هەڵبژاردن لایەنگریی خۆی بۆ ترەمپ نیشاندا و ئەوەشی نەشاردەوە کە متمانەی بە تواناکانی ترەمپ هەیە بۆ ئەوەی ئەمریکایەکی بەهێزتر بوونیاد بنێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ