نەتەوەیەکگرتووەکان: 200 هەزار هاووڵاتی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
- عێراق
- 19 کانوونی دووەم

ساتی گەڕانەوەی ئاوارەیەکی سووری بۆ وڵاتەکەی لە لوبنانەوە کە ژمارەیەک جانتای هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، نەتەوەیەکگرتووەکان نوێترین ئاماری گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ سووریا دەخاتەڕوو کە ژمارەیان زیاتر لە 200 هەزار کەسە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی 12 ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
لەلایەکی دیکە: فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئێکس ڕایگەیاندووە، لە کاتێکی نزیکدا سەردانی سووریا و چەند وڵاتێکی دراوسێی دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا لە ساڵی 2011، ملیۆنان هاووڵاتی سووری ناچاربوون وڵاتەکەیان جێبهێڵن و ڕوو لە وڵاتانی دراوسێی وەک لوبنان و تورکیا بکەن.
باکگراوند: دوای 11 ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی، گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە 8-12-2024 توانییان دەست بەسەر دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە بگرن، دەسەڵاتێکی نوێ بۆ سووریا دابمەزرێنن کە لەلایەن ئەحمە شەرعـەوە سەرکردایەتیی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: هێزی ئاشتی لە هەموو هێزەکان گەورەترە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەرهەم ساڵح: گرنگە باسی چارەسەری کێشەکان بکەین
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
نۆیەمین دیداری سلێمانی دەستیپێکرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردێک سکاڵا لەسەر سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی تۆماردەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەمپی هۆل 241 خێزانی دیکەی چەکدارانی داعش دەگوازرێنەوە عێراق
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێک لە سوودانییەوە بۆ وەزیرەکان
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دوو ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنرێت