
رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، بڕیارە کەمتر لە کاتژمێرێکی دیکە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:30ـی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەشدا، بڕیارە لە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بکرێت، کە 33 بارمتەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 1890 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکات.
چی ڕوودەدات: کەمتر لە کاتژمێرێکی ماوە ڕێککەوتنەکە بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئیسرائیل ئێستا بۆردومانی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی بە حەماس دەدات و دەڵێت، ئیسرائیل مافی دووبارە دەستپێکردنەوەی شەڕی هەیە بەشێوازێکی نوێی و تووند ئەگەر ڕێککەوتنەکە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو پەیڕەو نەکرێت و نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 15-1-2025 و دوای 15 مانگ لە شەڕ و بۆردومان لە کەرتی غەززە و کوشتنی سەدان هاووڵاتی سڤیل دواجار ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەر و میسر هاتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەرهەم ساڵح: گرنگە باسی چارەسەری کێشەکان بکەین
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
نۆیەمین دیداری سلێمانی دەستیپێکرد
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
23 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: فشارە سەربازییەکانمان بۆ سەر حەماس زیاد دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بۆ یەکەمجار سەردانی قەتەر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کوژران