یونسێف: ڕۆژانە 35 منداڵ لە جەنگی غەززە دەکوژران

شەیری بکە لە:
یونسێف: ڕۆژانە 35 منداڵ لە جەنگی غەززە دەکوژران

ساتی گەیاندنی چەند منداڵێکی غەززە بۆ نەخۆشخانە دوای ئەوەی بەهۆی هێڕشێکی ئیسرائیلەوە بیرندار بوون

ئاڤا نیوز

 

سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان 'یونیسێف' ڕایدەگەیێنێ، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕۆژانە 35 منداڵ بەهۆی هێرشەکانەوە دەکوژران.

 

وێنە گەورەکە: بۆ ماوەی ساڵێک و سێ مانگ شەڕ لە غەززە هەڵگیرسا، بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند، ئامارە تەندروستییەکان دەریدەخەن، '' لە 7 ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا نزیکەی 15 هەزار منداڵ کوژراون، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت لە هەر ڕۆژێکدا 35 منداڵ کوژراون.'' 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامارەکانی تەندروستیی غەززە دەریدەخەن، لە ماوەی 15 مانگی شەڕ زیاتر لە زیاتر لە 46 هەزار فەلەستینی کوژراون لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە 110 هەزار کەسی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ