پەیامێک لە حەماسەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە حەماسەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

ئاڵای فەڵەستین و لۆگۆی حەماس

ئاڤا نیوز

بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل لەبارەی و ئاگربەستی کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند و دەڵێت، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند:

٠ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەرەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگری فەڵەستینیەکان بوو لە غەززە، هاوکات خاڵێکی وەرچەرخانە لە ململانێی گەلەکەمان لەگەڵ دووژمن، لەسەر بنەمای گەیشتن بە ئامانجەکانی.

٠ ئامانجی بزووتنەوەی حەماس لەم ڕێککەوتنە ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیلە بۆ سەر گەلەکەمان و کۆتایی هێنانە بەو کۆمەڵکوژییەی  لەو ماوەیەدا ڕووی دا .

٠ سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو هەڵوێستە فەرمی و جەماوەرییە دەردەبڕین کە هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی غەززە نیشان دا و بەشداریان لەپرۆسەی ئاشتی کرد . 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ