بایدن داوای کۆتایهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات

شەیری بکە لە:
بایدن داوای کۆتایهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: npr

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆتاییهاتنی وادەی پۆستی سەرۆکایەتییەکەی دەیەوێت کۆتایی بەشەڕی غەززە بهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ  بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە تیایدا داوای  دەستبەجێ ئاگربەستی لە غەززە کردووە لەگەڵ خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، هاوکات گرنگی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی و هەڵگرتنی بەربەستەکان لەبەردەم گەیاندنیان بۆ کەرتی غەززە خستووەتەڕوو.


 
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە،'' هەر یەکە لە دەیڤد بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل 'مۆساد'، ئوفیر فالک، ڕاوێژکاری سیاسی نەتانیاهۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی قەتەر دەکەن''. 

 

ئەمەش بزانە: جۆ بایدن کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە و کۆتایی بە خولی سەرۆکایەتییەکەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت، بۆیە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕترکردووەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ